ماتیۆ تۆله‌ر: به بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی عێراقییه‌كان ده‌توانن ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئه‌مه‌مه‌ریكا له عێراق بڵاویكرده‌وه، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌یان ملیۆن دۆلاری بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنی عێراق خه‌رجكرد.
ماتیۆ توله‌ر، باڵیۆزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، له كاتی به‌شداریكردنی له دیداری میری له هه‌ولێر رایگه‌یاند، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ئیداره‌دانی هه‌ڵبژاردنێكی باش، سه‌ركه‌وت.
راشیگه‌یاند، به بێ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، عێراقییه‌كان ده‌توانن ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، رێكه‌وتنی ستراتیژی په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتنی له‌گه‌ڵ به‌غدا سنووردار كرد.
ئاماژه‌یپێكرد، ئه‌مه‌ریكا به ده‌یان رێگه هاوكاری عێراقی كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له پاڵپشتیكردنی.
جه‌ختیكرده‌وه، پێویسته ئێران ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری عێراق نه‌كات، سزای هه‌موو ئه‌و گرووپ و میلیشیایانه ده‌درێت كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی (عێراقێكی سه‌قامگیر، بۆ هه‌رێمێكی سه‌قامگیر)، دیداری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژینه‌وه (میری)، به ئاماده‌بوونی 250 كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی، گفتوگۆیه‌كی رێخست، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا تێیدا به‌شداری كرد.