کەمپی هارس رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بڵاویكرده‌وه، كه‌مپی هارس بۆ مه‌شق و راهێنان و چاككردنه‌وه‌ی ئامێره‌كان، راده‌ستی وه‌زاره‌ت كرایه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بەئامادەبوونی لیوا قارەمان کەمال، نوێنەری وەزیری پێشمەرگە و جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ مەشق و ئۆپەراسیۆنەکان و لیوا روکن هۆشمەند رەشید، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە و کۆڵۆنێڵ دۆگڵاس بەرپرسی هەماهەنگی ئەمنی لە کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هەولێر، کەمپی بنکەی مەشق و راهێنان و چاککردنەوەی ئامێرەکانی هارس، رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە کرا.
راشیگه‌یاند، گرنگی مەشق و راهێنانەکانی پێشمەرگە جه‌ختی لێكرایه‌وه، بە تایبەت بواری گەیاندن و تەکنۆلۆژیای پێشخستن و بەهێزکردنی لەشکر لە ناو سوپادا.
ئاماژه‌یپێكرد، لە رێورەسمەکەدا، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەیاندن لە وەزارەتی پێشمەرگە، بایەخ و گرنگی کەمپی بنکەی مەشق و راهێنان و چاککرنەوەی ئامێرەکانی بۆ ئاماده‌بووان روونکردەوە، بە پێویستیشی زانی گرنگی زیاتر بە کردنەوەی کەمپی لەو جۆرە بدرێت، سوپاسی ئه‌و لایەنانەشی کرد، کە لە بواری گەیاندن و بوارەکانی دیكه هاوکاری و پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگەیان کردووە.