به‌غدا 38 منداڵی داعش راده‌ستی ئازه‌ربێجان ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك منداڵانی داعش كه یاوه‌ری دایكیان بوون له به‌ندیخانه‌كان، راده‌ستی وڵاتی ئازه‌ربێجانی كرانه‌وه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، 38 له منداڵانی داعش راده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربێجان له به‌غدا كرانه‌وه.
راشیگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دادی عێراق، 38 منداڵانی داعش راده‌ستی باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربێجان كرانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بیانگه‌ڕێننه‌وه ولاته‌كه‌یان.
روونیكرده‌وه، ئه‌و منداڵانه له به‌ندیخانه یاوه‌ری دایكیان بوون، كه له لایه‌ن دادگاكانی عێراقییه‌وه به تۆمه‌تی داعشبوونیان ده‌ستگیر كراون.
له مانگی ئازاری 2020ـی رابردوو، عێراق 112 منداڵی دیكه‌ی راده‌ستی ئازه‌ربێجانی كرده‌وه، كه یاوه‌ری دایكه به‌ندكراوه‌كانیان بوون.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، راده‌ستكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی منداڵانی داعش به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی دادگا و باڵیۆزخانه‌ی ئازه‌ربێجان ئه‌نجامدرا.
ژماره‌ی ئه‌و منداڵه بیانیانه‌ی كه كه له به‌ندیخانه‌كان یاوه‌ری دایكیانن و به تۆمه‌تی داعشبوونیان به‌ند كراون و دواتر راده‌ستی وڵاته‌كانیان كراون، گه‌یشته 300 منداڵ، كاتێك عێراق ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیانی كردووه‌ته‌وه، كه ته‌مه‌نیان له نێوانی ساڵێك تا 4 ساڵانن.