ئالڤێس له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره بارسێلۆنای جێهێشتووه
دانی ئالڤێس، به‌رگریكاری پێشووی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوی زیاتر ده‌چێته خولی ئیتاڵیا، باس له هۆكاری جێهشتنی یانه‌ی بارسێلۆناش ده‌كات.
ئالڤێس له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی یوڤێنتۆس ڕێككه‌وتووم و ته‌نیا هه‌ندێ ورده‌كاری بچووك ماوه، له‌م نزیكانه به فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌ستی ئه‌م یانه‌یه ده‌كه‌م.
ئالڤێس گوتیشی: بارسێلۆنام جێهێشت له پێناو تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونێكی تازه و نووسینه‌وه‌ی مێژووییه‌كی نوێ روو ده‌كه‌مه خولی ئیتاڵیا.
ئالڤێس دوای هه‌شت ساڵ یاریكردن له ریزه‌كانی یانه‌ی بارسێلۆنا له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی هات و به‌ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولا له یه‌كتر جیابوونه‌وه.