له‌شاری سلێمانیش روودانی لافاو زه‌ره‌ر و زیانی زۆری به هاووڵاتییان گه‌یاند
K24- سلێمانی:
به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ی بارانبارین و ته‌رزه‌ی به‌خوڕ، كه هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، له شاری سلێمانیش لافاو روویدا و له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی ئه‌و شاره ئاو چووه ناو ماڵی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی و زه‌ره‌ر و زیانی زۆری ماددی به هاووڵاتییان گه‌یشت.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌رچه‌ند هیچ زیانێكی گیانی له‌و رووداوه‌دا تۆمارنه‌كراوه، به‌ڵام زیانی زۆری ماددی به خانوو و ماڵی هاووڵاتییان گه‌یشتووه.
هاووڵاتییه‌كیش كه به‌هۆی ئه‌و رووداوه زیانی پێگه‌یشتووه و هه‌موو ناوماڵه‌كه‌ی له‌ناوچووه، له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، به‌هانایانه‌وه بچن و قه‌ره‌بووی ئه‌و زیانه‌یان بۆ بكه‌نه‌وه.
هه‌ر به‌هۆی لافاو، ئاستی ئاو له زۆرێك له شه‌قامه‌كانی سلێمانی به‌رزبووه‌وه و به‌هۆیه‌وه هه‌ندێك له رێگاكان داخران و كێشه بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبیله‌كان دروستبوو.
H.B