هۆشداری ده‌درێته هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مشه‌و بارانبارین و ته‌رزه ته‌واوی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بگرێته‌وه و هه‌وه‌رتریشقی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها داواش له هاووڵاتییان ده‌كات، له هه‌ر بارودۆخێكی نه‌خوازراو به زووترین كات له رێگه‌ی ژماره 115ـه‌وه ئاگاداری تیمه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر:
ئەمشەو 30-10-2021 پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی لێزمە باران و هەورە تریشقە و هەندى جار تەزرەش تەواوی پارێزگای هەولێر بگرێتەوە .
پێشبینی ده‌كرێت بڕی باران بارین لەسەنتەری شار بگاته 10-15 ملم و لەکات و شوێنی جیاجیا دا ئەگەری زیاد بوونی ئه‌و رێژه‌یه هەیە.
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، خێرایی با مامناوەند دەبێت و له‌هەندێك کاتدا چالاك ده‌بێت بۆ سەروی 40 کم /س.
بەشی پێشبینی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزە زانی هەرێم
تکایە لەهەر بارودۆخێك بەزووترین کات ئاگاداری تیمەکانمان بکەنەوە بە ژمارە 115 ...
راگەیاندنی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر