خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕێن ده‌ستگیركرا

ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆی پڕۆژه‌كه‌ی كردووه‌
به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 ماڵ له‌ شاری زێڕین له‌ هه‌ولێر زیانیان به‌ركه‌وت
به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 ماڵ له‌ شاری زێڕین له‌ هه‌ولێر زیانیان به‌ركه‌وت

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رچاوه‌ك به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، خاوه‌نی پڕۆژه‌ی شاری زێڕین ده‌ستگیركراوه‌، به‌ تۆمه‌تی ده‌ستكاریكردنی رێڕه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆی پڕۆژه‌ی نیشته‌جێبوونی شاره‌كه‌ و به‌هانانه‌چوونی دانیشتووانه‌كه‌ی، له‌كاتێكدا پاره‌ی خزمه‌تگوزاریشی وه‌رگرتووه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ له‌ دوێنێ شه‌وه‌وه‌ ده‌ستگیركراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می له‌ به‌هاناوه‌چوونی دانیشتووانی پڕۆژه‌كه‌ كردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌ ده‌ستكاری رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆی شاره‌كه‌ی كردووه‌، كه‌ بووه‌ته‌ هۆی درووستبوونی زیانێكی زۆر به‌ دانیشتووانی پڕۆژه‌كه‌.

زیاتر له‌ 200 ماڵ به‌هۆی لافاوه‌وه‌ له‌ شاری زێڕین له‌ پارێزگای هه‌ولێر زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.