په‌يامێك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یا‌مێكدا رایگه‌یاند، دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تيرۆرستان، ئه‌و راستييه ده‌سه‌لمێنێت، كه داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووه، ده‌بێ به ئيراده و ده‌ستێكى پۆڵايينه‌وه، به هاوكاريى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى تا له‌ناوبردنى يه‌كجارييان، رووبه‌ڕوو و به‌ره‌نگاريان ببينه‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی:
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى هه‌ردوو شه‌هيدى گيانفيدا "خالید حەمید ھەیاس" و "ئاکۆ کەریم قادر" له لیوای 10ی پیاده‌ى سه‌ر به وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌م، كه شه‌وى رابردوو دواى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌كى قاره‌مانانه له كاتى راو‌ه‌دوونانى تيرۆرستانى داعشدا له ناوچه‌ى پردێ شه‌هيد بوون و گيانى پاكيان به نيشتمان به‌خشى.
له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌مى خێزان و كه‌سوكاريان و ته‌واوى هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانيان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانم. له نزيكه‌وه هه‌ست به ئێش و ئازاريان ده‌كه‌م. له په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گيانى شه‌هيدان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به ئه‌وان و ئێمه و هه‌مووان ببه‌خشێت.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تيرۆرستان، ئه‌و راستييه ده‌سه‌لمێنێت كه داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه و هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌كات، بۆيه ده‌بێ به ئيراده و ده‌ستێكى پۆڵايينه‌وه، به هاوكاريى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه و سوپاى عيراق و هێزه ئه‌منييه‌كان و به پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى تا له‌ناوبردنى يه‌كجارييان، ڕووبه‌ڕوو و به‌ره‌نگاريان ببينه‌وه.
سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/10/31