لە سلێمانی کەسێک بە 180 ملیۆن دیناری ساختەوە دەستگیرکرا

پارەکە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان چاپکراوە
ئەو کەسەی بە پارە ساختەکەوە لە سلێمانی دەستگیر کراوە
ئەو کەسەی بە پارە ساختەکەوە لە سلێمانی دەستگیر کراوە

K24 – سلێمانی

لە سلێمانی کەسێک دەستگیر کرا، کە 180 ملیۆن دیناری ساختەی پێ بووە و ویستوویەتی لە بازاڕەکان ساغی بکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "بە فەرمانی دادوەر وە بەپێی ماددەی  (281) لە یاسای سزادانی عێراقی، بە مەبەستی رێگریکردن لە هەموو کارێکی ساختەکاری و نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی هەرجۆرە دراوێکی ساختە، هێزەکانمان توانیان کەسێک دەستگیر بکەن بەناوی ( أ . ع . م ) لە دایکبووی ساڵی (  1989 ) پیشەی ( کاسب ) و دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا لە جۆری ( لاندکروز- پیکاب ) کە بڕی 180 ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری ( 50،000 ) و ( 25،000 ) لە دەرەوەی هەرێم هێنابوو، بە مەبەستی ساغکردنەوەی لە بازاڕەکانی شاری سلێمانیدا".

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوەشکراوە: "تۆمەتبار رووبەڕوی یاسا کرایەوە".