ره‌وتی ئاینده‌ی كوردی له سووریا پیرۆزبایی له كوردستان24 ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 6 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م په‌خشی كه‌ناڵی كوردستان24، ره‌وتی ئاینده‌ی كوردی له سووریا په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ستافی ئیداره و رۆژنامه‌نووس و ته‌واوی كارمه‌ندانی ئه‌و كه‌ناڵه كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
له په‌یامه‌كه‌یدا ره‌وتی ئاینده‌ی كوردی له سووریا هیوای خواست، كوردستان24 ئه‌و ئامانجه بپێكێت، كه له‌پێناویدا دامه‌زراوه و ببێته ده‌نگی كوردایه‌تی، وه‌ك چۆن له ساڵانی رابردووش‌دا به‌و ئاراسته‌یه كاری كردووه.
ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی ره‌وتی ئاینده‌ی كوردی له سووریا بۆ كوردستان24:
په‌یامێكی پیرۆزبایی:
خوشك و برایانی ستافی كارگێڕی و په‌یامنێران و ته‌واوی كادیر و میدیاكاره به‌ڕێزه‌كان له كه‌ناڵی كوردستان24.
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 6 ساڵ به‌سه‌ر یه‌كه‌م په‌خشی كه‌ناڵه به‌ڕێز و بێ هاوتاكه‌تان، جوانترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك پیرۆزبایی له كادیران و رۆژنامه‌نووسان و میدیاكاران و ته‌كنیككارانی ده‌كه‌ین، هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوون و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئامانجه‌تان بۆ ده‌خوازین، كه له‌پێناویدا دامه‌زراون و هه‌روه‌ها ببنه ده‌نگی كوردایه‌تی ئازاد، هه‌روه‌ك چۆن له ساڵانی رابردوو ئێوه‌مان ناسی.
خودا سه‌ركه‌وتنتان پێ بدات و ئاگادارتان بێت
نووسینگه‌ی میدیایی ره‌وتی ئاینده‌ی كوردی له سووریا
قامشلۆ: 31/10/2021
H.B