سەدر: دەبێ ئەنجومەنی نوێنەران لە دووبەرە پێکبێت
K24 - هەولێر
رێبەری رەوتی سەدر جەخت لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، دەبێ ئەنجومەنی نوێنەران لە دووبەرە پێکبێت.
لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند "دەبێت ئەنجومەنی نوێنەران لە دووبەرە پێکبێت، دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، ئێمە لاریمان نییە بۆ خزمەتى نیشتیمان لەهەر بەرەکیان بین".
سەدر روونیکردەوە "هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەدا نییە، جگە لە بابەتی چاکسازی و جیاوازی لەنێوان ملکەچبوونی دەرەکی و نیشتمانیبوون".
لە هەڵبژاردنی 10ی ئۆکتۆبەری 2021، بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رەوتی سەدر، 73 کورسی بەدەستهێنا.