مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا
دیداری نێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و شاندی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق
دیداری نێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و شاندی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق

K24 - هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە 1ی نۆڤێمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتی گریگۆری لۆجێرفۆ جێگری باڵیۆز کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆبەرت پالەدینۆ  کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران  و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کرا.

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و برەودان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

دیداری نێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و شاندی باڵای کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان