وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: پرۆژەیەكی گەشتیاریی مۆدێرن لە سۆران جێبەجێ دەكرێت

"پرۆژەكە گوژمەی 3 ملیار دیناری بۆ دابینكراوه‌، لەلایەن وەبەرهێنەری ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێت"
پرۆژەیەكی گەشتیاریی مۆدێرن لە سۆران دەكرێتەوە
پرۆژەیەكی گەشتیاریی مۆدێرن لە سۆران دەكرێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار بڵاویكرده‌وه‌، وه‌زیری شاره‌وانی پرۆژەی ڕووپەسەندی گەشتیاری بەسەر كردەوە، كە ئێستا لە قۆناغی دروستكردندایە و دەكەوێتە سەر ڕێگەی سۆران- جوندیان.

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند، پرۆژەكە پێكهاتووه‌ له‌ 35 یەکەی گەشتیاری، 10 كوشكی فرۆشیاری، سپۆرت سەنتەر، ڕیستۆرانت، كەپری مۆدێرن و پاركینگ، پێك هاتووە.

راشیگه‌یاند، 90%ی پرۆژەكە سەوزایییە و ڕەچاوی کوالیتییەکی بەرزی ژینگەپارێزی کراوە و هەوڵ دراوە ژینگەی سەوزایی دەڤەرەکە و جۆری دار و بەروبوومەکانی تێدا پارێزراو بێت.

جه‌ختیكرده‌وه‌، كه‌ پرۆژەكە گوژمەی 3 ملیار دیناری بۆ دابینكراوه‌، لەلایەن وەبەرهێنەری ناوخۆیی جێبەجێ دەكرێت.

پرۆژەیەكی گەشتیاریی مۆدێرن لە سۆران دەكرێتەوە
پرۆژەیەكی گەشتیاریی مۆدێرن لە سۆران دەكرێتەوە