په‌رله‌مان ئاماده‌كاری بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كات

"ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی كه‌ هاتووه‌ته‌ ناو په‌رله‌مان، وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی ئاماده‌ی ده‌كه‌ین"
په‌رله‌مان ئاماده‌كاری بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كات
په‌رله‌مان ئاماده‌كاری بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، سەرجەم فراكسیۆنەكان لەگەڵ ئەوەدان ھەرێمی كوردستان لەم خولەدا ببێتە خاوەنی دەستووری خۆی و پێشنیاریش كراوە راپرسی لە سەر دەستوور بخرێتە وادەی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمان.

یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان، ھەنگاوەكانی نوسینەوەی دەستوور بوو، سەرۆكایەتی پەرلەمان مەبەستیەتی ھەنگاوەكان خێرا بكرێن و كار بكرێت لیژنەی نوسینەوەی دەستوور پێك بھێنرێت و كارەكانی نوسینەوەی دەستوور خێرا بكرێن بۆ ئەم مەبەستەش بریار دراوە كە لە ماوەی 10 رۆژدا بۆچوونی فراكسیۆنەكان بگەڕێندرێنەوە سەرۆكایەتی پەرلەمان سەرجەم فراكسیۆنەكانیش لەگەڵ ئەوە بوون لەم خولەدا پرۆژەی دەستوور بنوسرێتەوە.

مونا قاوەچی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ كوردستان24ـی رایگه‌یاند، له‌باره‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و راوبۆچوونانه‌ی كه‌ هاتووه‌ته‌ ناو په‌رله‌مان، وه‌ك پڕۆژه‌یه‌كی نیشتیمانی ئاماده‌ی ده‌كه‌ین، دواتر پێداچوونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌ین و لێژنه‌یه‌كیش دیاری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمه‌كان بگرنه‌به‌ر.

مەحیەدین حوسێن: سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی رایگه‌یاند، پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ ئایه‌ لێژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بگۆڕدرێت یاخوود هه‌مان لیژنه‌ كاره‌كانی نووسینه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن.