حكومه‌ت پلانی نوێ بۆ پێدانی ڤاكسین ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
دكتۆر سامان به‌رزنجی، وەزیری تەندروستی دەچێتە پەرلەمان و لەسەر رێکارە نوێیەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا قسە دەکات.
پەیامنێری کوردستان24، ئاشکرای کرد، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021 سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بچێتە پەرلەمانی کوردستان و لەوێ تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکارە نوێیەکانی حکومەتی هەرێم بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ڤایرۆسە بخاتەڕوو.
هەروەها بڕیاریشە وەزیری تەندروستی لە پەرلەمان باس لە پلانی نوێی حکومەت بکات بۆ پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ سەرجەم توێژوچینەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت مامۆستایان و قوتابیان و فەرمانبەرانی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له ملیۆنێك كه‌س ڤاكسینی وه‌رگرتووه، له رووی تووشبوونیشه‌وه له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 363 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه و 6 هه‌زار و 492 كه‌سیش به په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه.