واشنتن: بایدن داوا ده‌كات سه‌رچاوه‌ی كۆرۆنا ده‌ستنیشان بكرێت
K24- هه‌ولێر:
كۆشكی سپی رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستاش ئیداره‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
كارین جان بیر، گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، ئیداره‌ی جۆ بایدن به‌رده‌وامه بۆ فشار خستنه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا بوون له جیهاندا، بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه كۆرۆنا له كوێوه هاتووه.
راشیگه‌یاند، لای ئه‌مه‌ریكا گرنگه له‌باره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه بگه‌ن به راستی.
روونیكرده‌وه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا مۆڵه‌تی 90 رۆژی به هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌ی داوه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی كۆرۆنا دیاری بكه‌ن.
ئاماژه‌یپێكرد، تا ئێستا هه‌واڵگری وڵاته‌كه‌یان نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه كۆرۆنا له ئاژه‌ڵه‌وه دروستبووه، یاخوود رووداوێكی تاقیگه‌یی بوو.
لێكۆڵینه‌وه فیدڕاڵییه‌كان كه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی كۆرۆنا به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌دات، چینی توڕه كردووه، له‌مباره‌یه‌وه واشنتن داوای كردووه كه بۆ ئه‌م پرسه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر چین.
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆنا له شاری وهانی چین بوو، تا ئێستا پتر له 5 ملیۆن مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه، تا ئێستاش ئه‌و په‌تایه به كاریگه‌رییه‌وه له جیهاندا له بڵاوبوونه‌وه دایه.