ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه له چین ده‌گرێت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، چین گه‌وره‌ترین مه‌ترسیییه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و ئابووری واشنتن.
كارلۆس تۆرۆ، وه‌زیری ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، چین به پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌مه‌ریكا دروست بكات.
راشگه‌یاند، پێویسته ئه‌مه‌ریكا وریا و ئاگادار بێت بۆ هه‌ڕه‌شه پڕ له مه‌ترسییه‌كانی په‌كیین بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا.
روونیكرده‌وه، چین هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی خێرا دروستبووه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، به كۆنتڕۆڵكردنی تایوان، مه‌ترسییه‌كانی په‌ككین بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا زیاتر ده‌بن، بۆیه ده‌بێت واشنتن له‌وه ئاگادار بێت.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه چاومان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی دیكه لاده‌چێت، به‌تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و رووسیا و كۆریای باكوور و هه‌ندێ وڵاتی دیكه، جیا له هه‌ڕه‌شه‌كانی دیكه‌ی تیرۆریش.
ئاماژه‌یپێكرد، په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ناووكییه‌ی چین، ئه‌مه‌ریكای نیگه‌ران كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌و چه‌كه ناووكییانه‌ی كه له وشكایی و ئاوی و ئاسمانه‌وه ده‌ستیكه‌وتووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین رایگه‌یاند، ئه‌و پرس و خواسانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه باس ده‌كرێن، شاردنه‌وه‌ی رووی راستی باس و خواسه‌كانه.