مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی بڕیاره‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی په‌سند كرد
K24 – هه‌ولێر:
میدیای ره‌سمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه، "مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌كۆی ده‌نگ بڕیاره‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی په‌سه‌ند كرد".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بڕیاری ده‌ركردنی لاهور جه‌نگی و سێ ئه‌ندامی دیكه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ركرد و ئاراسی برای لاهوریش بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئه‌ندامێتی هه‌ڵپه‌سێردرا.
میدیای ره‌سمی یه‌كێتی روونیكردووه‌ته‌وه، بڕیاری ده‌ركردنی هه‌ریه‌ك له (لاهور جه‌نگی بورهان، ژینۆ محه‌مه‌د، شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن، ئاڵا ته‌حسین حبیب) و هه‌ڵپه‌ساردنی (ئاراس جه‌نگی بورهان) بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ، له لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه په‌سه‌ند كراون دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی تانه‌لێدان و سه‌رجه‌م رێكاره په‌یڕ‌ه‌وییه‌كان و بڕ‌یاره‌كان حكومی كۆتاییان وه‌رگرت به‌پێی په‌یڕ‌ه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی.