له‌ رێگه‌ی کۆپتەره‌وه‌ سێ ھاووڵاتی لە دەربەندی رانیه رزگار کران

"دوای هەوڵدانێکی زۆر لە رێگای بەلەم، بەهۆی بەرزی شەپۆلەکانی دەریاچەکە نەتوانرا رزگار بکرێن"
له‌ رێگه‌ی کۆپتەره‌وه‌ سێ ھاوولاتی لە دەربەندی رانیه ڕزگار کران
له‌ رێگه‌ی کۆپتەره‌وه‌ سێ ھاوولاتی لە دەربەندی رانیه ڕزگار کران

K24 - هه‌ولێر:

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی  راپەڕین بڵاویكرده‌وه‌، دوو رۆژە بایەکی  بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە ئێوارەی دوێنێ سێ هاووڵاتی سنووری راپه‌ڕین بە بەلەم چووبوونە ناو ده‌ربه‌ندی رانییه‌، لە ئاوەکە گیریان خوارد.

به‌رگری شارستانی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، دوای هەوڵدانێکی زۆر بەهۆی بەرزی شەپۆلەکانی دەریاچەکە، نەتوانرا رزگار بکرێن.

راشیگه‌یاند، بۆ بەیانی ئەمڕۆ هه‌ینی 5ـی نۆڤێمبه‌ر / تشرینی دووه‌م، بەرگری شارستانی راپەڕین داوای هاوکاری هێلی کۆپتەریان کرد و لەو رێگەیەوە توانرا هەرسێ هاووڵاتی رزگار بکرێن.