له سنووری گه‌رمه‌سێر داعش هێرشی كرد
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، ئەمشەو کاتژمێر 8 تیرۆریستانی داعش پەلامارێکی ترسنۆکانەیان بۆ سەر خاڵێکی فەوجی 1ی لیوای 9ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە ئه‌نجامدا لە سنووری میحوەری (گەرمەسێرـ کفری).
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پەلامارەکە لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بەتوندی و خێرایی وەڵامدرایەوە و لێیان هاتوونه‌تە دەست، كه خۆشبەختانە هیچ زیانێك بە پێشمەرگە نەگەیشتووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له ماوه‌ی رابردوودا چه‌كدارانی داعش به‌هۆی بۆشایی ئه‌منیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق، چه‌ندین هێرشی ئه‌نجام داوه و پەلاماری هێزەکانی پێشمەرگەیان داوه.