"پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌گوێرۆ وازهێنانی له یاریكردن رابگه‌یه‌نێت"
باردۆخی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ خانه‌واده‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه و پێشبینی ده‌كرێت له رۆژانی داهاتوو وازهێنانی یه‌كجاره‌كی له یاریكردن رابگه‌یه‌نێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كێشه‌ی ته‌ندروستی سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ تا دێت به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و وازهێنانی له یاریكردن یه‌كێكه له نزیكترین بژارده‌كان.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ رۆژی 30ـی مانگی رابردوو له گه‌ڕی دوازده‌یه‌می لالیگا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌رامبه‌ر یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤیس به‌شداریی كرد، به‌ڵام له خوله‌كی 42ـی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌هۆی ئازاری سینگی یاریگه‌ی جێهێشت.
به گوێره‌ی دوایین پشكنینه‌كان ئه‌و یاریزانه كێشه‌ی له لێدانی دڵی هه‌یه و تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ناگڕێته‌وه یاریكردن، پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت جارێكی دیكه نه‌توانێت یاری بكاته‌وه.
سێرجیۆ ئه‌گوێرۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له هاوینی رابردوو به گرێبه‌ستێكی ئازاد مانچێسته‌ر سیتی جێهێشت و روویكرده بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ هاتنی بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه به پێكانه‌وه ده‌ستیپێكرد، نه‌یتوانیوه به‌شداریی ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه بكات، له كۆی سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی 5 یاریی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كردووه و ته‌نیا 165 خوله‌ك یاریی كردووه.