كازمی به‌ڵێنی به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی هێرشی درۆنه‌كان ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق گوتی: به‌ئامانجكردنی ماڵه‌كه‌ی له ڕێگه‌ی درۆنه‌كانه‌وه راسته‌وخۆ بۆ ئه‌ویان ئاراسته كردبوو و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ئه‌و كاره ترسنۆكانه هیچ بوێرییه‌كی تێدا نییه و گوزارشت له ئیداره‌دانی عێراقییه‌كان ناكات".
به‌گویره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، كازمی له میانه‌ی دانیشتنی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا گوتی: "وڵاته‌كه‌مان به چه‌ندین ته‌حه‌دیاتدا گوزه‌ر ده‌كات و ته‌نیا هی ئه‌مڕۆ نین و ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و حكومه‌ته نییه و توانیومانه چاره‌سه‌ری قه‌یرانه ئابووری و ته‌ندروستییه‌كان بكه‌ین و قه‌یرانی داته‌پینی نرخی نه‌وت و سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوومان تێپه‌ڕاند".
هه‌روه‌ها گوتی: "له جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی گه‌ل و مه‌رجه‌عیه‌ت و خۆپیشانده‌ران له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه سه‌ركه‌وتوو بووین و هه‌موو ئه‌وه‌مان ده‌سته‌به‌ر كرد كه كۆمسیۆن داوای لێكردبووین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و سكاڵا و تانه‌كان ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی ئێمه ده‌سته‌به‌ركردنی كاروباری دارایی و ئه‌منییه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان" و گوتی: "توانیمان رێگری له په‌لكیشكردنی عێراق بۆ جه‌نگێكی هه‌رێمی بكه‌ین و وڵاته‌كه‌مان بگه‌یه‌نینه كه‌نارێكی ئارام".
مسته‌فا كازمی دووپاتیكرده‌وه، "هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن یاری به ئاساییشی عێراق بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن به ده‌وڵه‌تی مافیا و چه‌ته‌كان، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌ت بنیات بنێین"، هه‌روه‌ها گوتی: "رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی بووینه‌وه و له راوه‌دوونانی گه‌نده‌ڵكاران ناوه‌ستین، و رێگه به هیچ نێوه‌ندگیرێكیش بۆ ئه‌وانه ناده‌ین و ناتوانن له‌ده‌ستی دادگا رابكه‌ن".
كازمی گوتی: "فه‌رمانی ئه‌وه‌مان كردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ له‌و رووداوانه بكرێت، كه رۆژی هه‌ینی له‌به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وز له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران روویاندا و هه‌ر چه‌رپێچیكارێكیش ده‌خه‌ینه ناو چواردیوار (مه‌به‌ستی زیندانه) و ده‌ده‌ینه ده‌ست دادگا، چونكه ئێمه جیاوازی له نێوان عێراقییه‌كاندا ناكه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "ئێمه بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل هاتووین، هه‌ندێكیش هه‌ن ده‌یانه‌وێت عێراق بڕفێنن، به‌ڵام ئێمه رێگه‌یان پێ ناده‌ین به‌سه‌ر عێراقدا زاڵ بن، عێراق له هه‌ر هه‌وڵێك گه‌وره‌تره كه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ده‌درێت و ناشبێته شوێنی نماییشی سه‌ركێشییه گه‌مژانییه‌كان، چونكه گه‌لێكی هۆشیار و شارستانییه‌تێكی مێژوویی قووڵی هه‌یه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیدا، "لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌رانی تاوانی شه‌وی رابردوو ده‌كه‌ین و به‌باشی ده‌یانناسین و ئاشكرایان ده‌كه‌ین و ده‌ستی دادگا به بكوژانی عه‌قیدی شه‌هید، نیبراس فه‌رمان، ئه‌فسه‌ری ده‌زگای هه‌واڵگری نیشتمانی عێراق ده‌گات".
H.B