په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند یاسایه‌ك هه‌موار ده‌كاته‌وه‌

په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگ له‌سه‌ر هەمواری یەكەمی (یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت) ده‌دات
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (9ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر هەمواری یەكەمی (یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت) ده‌دات و (یاسای بازرگانی)یش هه‌موار ده‌كاته‌وه‌.

بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی ژمارە (30) ساڵی 1984 لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق) ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، دواتر پڕۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتڵ و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق) بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا خستنەڕوو و دەنگدان لەسەر یاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق ژمارە (22)ی ساڵی 2011) بكرێت.

په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ر له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یاسای بزربووەكان لە هەڵمەتەكانی لەناوبردنی بەكۆمەڵی گەلی كوردستانی عێراق ژمارە (3)ی ساڵی 1999) ده‌كات.