پێشه‌وا هه‌ورامانی: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گرنگی به پرسی كۆچبه‌ران نادات
K24 - هه‌ولێر:
پێشەوا ھەورامانی، گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، پلانی برسیكردنی خەڵكی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، بەفیرۆدانی سامانی گشتی و بوونی چەكدارانی پەكەكە لە ناوچە سنوورییەكان ھۆكاری سەرەكی كۆچی گەنجانن بۆ دەرەوەی وڵات.
پێشەوا ھەورامانی، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، زیاتر له شه‌ش مانگ پێش ئێستا دركمان به‌و كێشه‌یه كردبوو، ره‌وه‌ندی كوردیش دركی به‌وه كردبوو، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان نه‌هاته ده‌نگ و بابه‌ته‌كه‌ی نه‌خسته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.
گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رەخنەی لە سەرۆكایه‌تی پەرلەمان دەگرێت، لەوەی كە گرنگی بە پرسێكی وا گرنگ نادات و خه‌ریكی قوڵكردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانه، روونشكرده‌وه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان له بری ئه‌وه‌ی له خه‌می گه‌نجه‌كانمان بێت، گرنگی به شه‌ڕه‌ده‌نووكی په‌رله‌مانتاران ده‌دات.
ئاشكراشی كرد، كێشه‌ی كۆچبه‌ران له پۆڵه‌نداوه نییه، به‌ڵكو ده‌بێت لێره‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقی ره‌وشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت، ده‌بێت په‌رله‌مانی كوردستان گرنگی به‌و بابه‌ته بدات، هه‌رچه‌نده ئێمه داوامان له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد ده‌رفه‌تمان پێبدات، كێشه‌ی كۆچبه‌ران گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام ده‌رفه‌تمان پێنه‌درا، بۆیه بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانمان كرد.