سه‌ن: هێرشبه‌رێكی بارسێلۆنا ده‌بێته شوێنگره‌وه‌ی سه‌ڵاح له لیڤه‌رپوول
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه لیڤه‌رپوول له ئێستاوه بیر له شوێنگره‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌كاته‌وه و له‌م پێناوه‌یشدا هێرشبه‌رێكی بارسێلۆنای ده‌ستنیشان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیكاته شوێنگره‌وه‌ی ئه‌ستێره میسرییه‌كه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح هێرشبه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئینگلیزییه‌كه كۆتایی دێت و رێككه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نه‌كراوه، به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سه‌ڵاح رایگه‌یاندووه كه پێشوازی له هیچ گفتووگۆیه‌ك ناكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی یاریزانه میسرییه‌كه و ده‌یه‌وێت بچێته یانه‌یه‌كی دیكه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه كه لیڤه‌رپوول پلانێكی داڕشتووه بۆ ئه‌وه‌ی عوسمان دێمبلی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی بارسێلۆنا له هاوینی داهاتوو بگوازێته‌وه و بیكاته شوێنگره‌وه‌ی سه‌ڵاح.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: بارسێلۆنا ته‌نیا به مه‌رجی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌كه‌ی ده‌توانێت گرێبه‌ستی دێمبلی نوێ بكاته‌وه. به‌رپرسانی یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی دێمبلی و خانه‌واده‌كه‌ی كردووه و ڕازییان كردووه كه په‌یوه‌ندی به ڕێدز بكات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ئه‌و یاریزانه له هاوینی داهاتوو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا كۆتایی دێت و ده‌توانێت به گرێبه‌ستێكی ئازاد یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێبهێڵێت.
عوسمان دێمبلی ته‌مه‌ن 24 ساڵ له هاوینی 2017 به به‌های 135 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی دۆرتمۆنده‌وه بۆ بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، له كۆی 119 یاری 30 گۆڵ و 19 ئاسیستی كردووه و به‌شێكی زۆری ژیانی له‌و یانه‌یه به پێكان و له نه‌خۆشخانه و ژێر چاودێری پزیشك تێپه‌ڕ كردووه، به جۆرێك تا ئێستا 13 جار له بارسێلۆنا تووشی پێكان بووه و ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی هیچ یارییه‌كی لالیگای نه‌كردووه و ته‌نیا 15 خوله‌ك له چامپیۆنزلیگ یاری كرد و پێكانه‌كه‌ی سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.