بێلاڕووس: خۆرئاوا كێشه‌ی په‌نابه‌رانی كردووه‌ته بیانوو بۆ سه‌پاندنی سزا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بێلاڕووس، ڤلادیمێر ماكی رایگه‌یاند، خۆرئاوا كێشه‌ی په‌نابه‌رانی درووستكردووه بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر مینسكدا بسه‌پێنێت.
له میانی كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوتا رووسییه‌كه‌ی، ماكی گوتی: خۆرئاواییه‌كان باس له گه‌ڕی پێنجه‌می سزاكانیان ده‌كه‌ن و ئه‌مجاره پاساویان پرسی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه كه له‌سه‌ر سنووری هاوبه‌شی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندان.
گوتیشی: ئێمه هیواخوازین له‌گه‌ڵ رووسیا كاری هاوبه‌شی پته‌وتر بكه‌ین و به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و كرده‌وه نادۆستانه ببینه‌وه كه رووبه‌ڕووی بێلاڕووس بوونه‌ته‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، مینسك و مۆسكۆ هه‌ماهه‌نگی نێوانیان پته‌وتر ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چالاكانه رووبه‌ڕووی ئه‌و شاڵاوه بوه‌ستنه‌وه كه واشنتن و هاوپه‌یمانه ئه‌وروپاییه‌كانی له دژی بێلاڕووس ده‌ستیان پێكردووه.