"27 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای بێلارووس ده‌خرێنه لیستی ره‌شه‌وه"
K24 – هه‌ولێر:
وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا وڵاتی بێلارووسیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه كۆچبه‌ران بۆ مه‌رام و ئه‌جێندای خۆی به‌كار ده‌هێنن، له‌مباره‌یه‌وه هێزه‌كانی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی پشتگیری خۆی بۆ پۆڵه‌ندا نیشاندا.
ئۆرسۆلا ڤۆنده‌رلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیارانی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، كۆچبه‌ران وه‌ك چه‌كێك له‌لایه‌ن بێلارووس به‌كار ده‌هێنرێن، ئه‌میش له پێناو تێكدانی ره‌وشی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا.
راشیگه‌یاند، ئه‌و دۆخه‌ی كه له سه‌ر سنووری بێلارووس و پۆڵه‌ندا دروستبووه پێویستی به‌وه هه‌یه كه چاره‌سه‌رێكی به‌په‌له‌ی بۆ بدۆزرێته‌وه،
فلیپۆ گراندی، سه‌رۆكی كۆمیسیارانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری كۆچبه‌ران رایگه‌یاند، قبووڵ ناكرێت به‌م شێوه‌یه كۆچبه‌ران هانبدرێن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا كۆچ بكه‌ن، ره‌تی گوتاری رق و كینه‌ش له‌سه‌ر سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپا پێشنیاریان كردووه، سزاكانی سه‌ر بێلارووس قایمتر بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی سیستمه حوكڕانییه‌كه‌ی لاواز بێت، بۆ ئه‌مه 27 كه‌سایه‌تی و كۆمپانیای بێلارووس له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌وروپاوه ده‌خرێنه لیستی ره‌شه‌وه.
دواش له یه‌كێتی ئه‌وروپا كراوه كه پاڵپشتی له ته‌لبه‌ندكردنی ته‌واوی سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه كۆچبه‌ران به ئاسانی به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا نه‌په‌ڕنه‌وه.
كۆمیسیۆنی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، نیگه‌رانین كه كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووره‌كانی بێلارووس و پۆڵه‌ندا تووشی دۆخێكی ناله‌بار هاتوونه.
داواشیكرد هه‌رچی پێویسته له دابینكردنی یارمه‌تی و هاوكاری، پێویسته بۆیان دابین بكرێت.