كه‌شناسی هه‌رێم: پله‌كانی گه‌رما هێشتا داده‌به‌زن
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وای پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بۆ ئه‌مڕۆ و سبه‌ی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها نزمترین پله‌ی گه‌رمی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیار كران.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، کەشو هه‌وای ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەى هەینى وا پێشبینی كراوه كه بارستە هەواییەکى نیمچە سارد بۆ سەر ناوچەکە، ده‌بێته هۆی دابه‌زینی نزیکەى 2-4 پلەی گەرما، جیا له‌وه‌ش له ناوچە شاخاوییەکان پله‌كانی گه‌رما زیاتر داده‌به‌زن.