زه‌كیه سه‌ید ساڵح: پێویسته ئێمه له هه‌رێمی كوردستان بڕیاره گه‌وره‌كه بده‌ین
K24- هه‌ولێر:
زه‌كیه سه‌ید ساڵح، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڕیاری ئه‌نقه‌ره‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شتی هاووڵاتییانی یه‌مه‌ن، عێراق و سووریا له‌ڕێگه‌ی هێڵی ئاسمانی مه‌ده‌نیی توركیاوه بۆ وڵاتی بێلاڕووس به هه‌نگاوێكی باش زانی و دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا له‌جێی خۆیه‌تی.
هه‌وره‌ها گوتی: كۆچكردن له هه‌موو سه‌رده‌مێك هه‌ر هه‌بووه و ئه‌مه دیارده‌یه‌كی تازه نییه و دیارده‌یه‌كی سرووشتییه، به‌ڵام كاتێك ده‌بێته ناسرووشتی، كه لایه‌نی كۆچبه‌ر بیه‌وێت به‌ڕێگه‌یه‌كی نایاسایی كۆچ بكات و سنووری وڵاتێك ببه‌زێنێت و بچێته ناو وڵاتێكی دیكه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، وڵاتی بێلاڕووس كۆچبه‌ران وه‌ك كارتێكی سیاسی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كار ده‌هێنێت، بۆیه ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا له‌جێگه‌ی خۆیه‌تی، به‌ڵام بڕیاری گه‌وره‌تر پێویسته ئێمه له هه‌رێمی كوردستان بده‌ین و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و قاچاخچییانه بگرێته‌به‌ر، كه له‌ڕێگه‌ی سۆشیال میدیا و قسه‌ی خۆشه‌وه خۆڵ له‌چاوی خه‌ڵك ده‌كه‌ن و هه‌ڵیانده‌خه‌ڵه‌تێنن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و چاره‌نووسێكی سه‌خت و دژوار پاڵیان پێوه بنێن.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی كۆچكردنی گه‌نجانی هه‌رێمی كوردستانیش، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی گوتی: له هه‌رێمی كوردستان ئاراسته‌یه‌ك هه‌یه بۆ پێدانی په‌روه‌رده‌یه‌كی نه‌رێنی، كه وا له هاووڵاتییان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كات، نه‌فره‌ت له پیرۆزییه‌كانی خۆی بكات و خاكه‌كه‌ی له‌به‌رچاوی ناشیرین ده‌كرێت و له خۆشه‌ویستی وڵات دوورده‌خرێته‌وه و دواجار بڕیاری ده‌ستبه‌رداربوون له وڵاته‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌زانین كه له‌ڕاستیدا دڵی ئه‌و تاكه بۆ وڵاته‌كه‌ی هه‌ر لێده‌دات، بۆیه هۆكاره‌كه‌ی بۆ به‌جێهێشتنی كوردستان هه‌رچییه‌ك بێت، ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر رێزی لێ ده‌گرین.
زه‌كیه سه‌ید ساڵح، ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك له‌ڕێگه‌ی ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌ر خێزانێك له‌وانه نیشاندا، كه له سنووری نێوان وڵاتی بێلاڕووس و پۆڵه‌ندا كه‌وتوونه‌ته دۆخێكی سه‌خت، به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، بۆ كه‌سێك یان گه‌نجێك له‌وانه‌ی كه ئه‌و رێگه‌یان گرتووه‌ته‌به‌ر و بڕیاریداوه كه نه‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان له حكومه‌ت ناتوانن فشار بخه‌نه سه‌ریان، چونكه ئه‌مه بڕیارێكی تایبه‌ته و په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سه‌وه هه‌یه كه خۆی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، یه‌كێك له گرنگترین كارنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگیكردنه له نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له‌پێناو ره‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر بۆ گه‌نجان، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات، گرنگی زیاتر به كه‌رتی تایبه‌ت بدات، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجان بكرێته‌وه.
پرسی ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی ماوه‌یه‌كه له‌لایه‌ن قاچاخچییه‌كانه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون، كه ژماره‌یه‌كی زۆریان كوردن، بووه‌ته مانشێتی میدیا جیهانییه‌كان و كاردانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دوای خۆیدا هێناوه، زانیارییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌لایه‌ن وڵاتی بێلاڕووسه‌وه بۆ مه‌رامێكی سیاسی به‌رامبه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌كارده‌هێنرێن و له سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته و پۆڵه‌ندا و لیتوانیا له دۆخێكی هه‌ستیاردان، كه ژماره‌یه‌كی زۆری ئافره‌ت و منداڵیان له‌گه‌ڵه و بێ په‌ناگه له ره‌وشێكی كه‌شوهه‌وای سه‌خدا گوزه‌ر ده‌كه‌ن.
H.B