ئەمیری نیشانشکێنەکانی رێکخراوی داعش لە کەرکووك کوژرا
K24 - هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئه‌میرێكی داعشیان له كه‌ركووك كوشتووه، كه 3 مانگه چاودێری ده‌كه‌ن، هه‌واڵگری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ئه‌میره‌ی داعش به ئه‌بو قه‌تاده ناسراوه و ئەمیری نیشانشکێنەکانی رێکخراوه تیرۆریستییه‌كه بووه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، دوای 3 مانگ لە بەدواداچوونی بەردەوام و کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگری، هێزێکی سەربە بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆری عێراق، توانییان ئەبو قوتادە، کە بە ئەمیری نیشانشکێنەکانی داعش ناسراوە، لە وادی شای باشووری کەرکووک بکوژن.
هه‌واڵگری عێراق له به‌یاننامه‌كه‌دا روونیكرده‌وه، ناوی ئەو ئەمیرەی داعش، یاسین شوکر مەحمەد عززی بووە، بە ئەبو قوتادە ناسراو بووە.