مەلابەختیار ئه‌مڕۆ دەگەڕێتەوە کوردستان
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری رۆژنامه‌وانی و به‌رپرسی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار، بە کوردستان24ی راگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ مەلا بەختیار دەگەڕێتەوە هەرێمی کوردستان و كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیش ئه‌نجام ده‌دات.
مه‌ریوان عه‌لی، سكرتێری رۆژنامه‌وانی و مه‌لا به‌ختیار ئاشكرایكرد، بڕیار بوو ئەمڕۆ كاتژمێر 2:30 خوله‌كی دوانیوه‌ڕۆ مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی دوای چاره‌سه‌ربوونی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتی ئه‌ڵمانیا، بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كاته‌كه‌ی گۆڕاوه بۆ كاتژمێر 1:00 نیوه‌ڕۆ.
راشیگەیاند، ئه‌وه‌ی پێویست بوو بۆ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی مه‌لا به‌ختیار، پزیشكانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامیانداوه و له‌و كاته‌ی چووه‌ته نه‌خۆشخانه، به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری پێدراوه و ئێستاش دۆخی ته‌ندروستی زۆر باشه و قۆناغی مه‌ترسی تێپه‌ڕاندووه.
بڕیاریشه ئەمڕۆ دوای گه‌یشتنی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، مه‌لا به‌ختیار له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ورده‌كاری نوێ باس ده‌كات.