مۆرینهۆ 13 یاریزانی بۆ ده‌ركردن له مانچێسته‌ر ده‌ستنیشان كردووه
خۆزێ مۆرینهۆ، راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ئێستاوه گڵۆپی سه‌وزی بۆ ده‌ركردنی 13 یاریزانی یانه‌كه‌ی پێكردووه، له نێو ئه‌م لیسته‌دا ناوی ناوه‌ڕاستكاری هۆڵه‌ندی مێفیس دیپای تێدایه كه میدیاكانی به ئه‌ستێره‌یه‌كی ده‌ركه‌وتوو وه‌سفی ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی، مۆرینهۆ لیستێكی یاریزانانی بۆ فرۆشتن ئاماده كردووه كه له‌م یاریزانانه پێك دێن له: (خوان ماتا، لوك شا‌و، ئه‌ندێر هێریرا و مێمفیس دیپای، مه‌ڕوان فیلانی، ئاشلی یه‌نگ، مایكل كاریك، ماركۆس رۆخۆ، ئه‌نتۆنیۆ ڤالێنسیا و ماتیۆ دارمه‌ین).
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئه‌م وه‌رزه له شوێنی لویس ڤان خال، ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌ی به (خۆزێ مۆرینهۆ) سپاردووه و سه‌رپشكیشی كردووه له كڕین و فرۆشتنی یاریزانانیش.