نرخی نەوت دابەزی

خواست بۆ نەوت کەمبووەتەوە

K24 - هەولێر

بە پێشبینییەکانی زیادبوونی خستنەڕووی نەوت و کەمبوونەوەی خواست، نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ دووشەممە دابەزی.

نرخی گرێبەستەکانی داهاتووی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.7% بۆ 81.59 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بەهەمان رێژە بۆ 80.21 دۆلار دابەزی.

بە کاریگەری بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار و تەحەدداکانی بەردەم ئیدارەی جۆو بایدن بە بەکارهێنانی نەوتی ستراتیجی، نرخی نەوت ئاراستەی دابەزینی وەرگرت.

شارەزایانی (ئەی. ئێن. زێد) لە راپۆرتێکدا بڵاویانکردووەتەوە، لەگەڵ داواکاری بەشێك لە بەرپرسان کۆشکی سپی تاوتوێی چۆنییەتی چارەسەرکردنی بەرزی رێژەی هەڵاوسان دەکات، ئەویش بە بەکارهێنانی یەدەگی ستراتیجی یاخود راگرتنی هەناردەکردن.