حكومه‌ت ده‌سه‌ڵاتى بردووه و ئه‌ركيشى شۆڕكردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، له ميانى به‌شداريكردنى له به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24دا جه‌ختى له‌سه‌ر بۆچوونى لامه‌ركه‌زيه‌تى ئيدارى بۆ پارێزگاكانى هه‌رێم كرده‌وه و رايگه‌ياند، ناكرێت هه‌موو شتێك و هه‌موو بڕيارێك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستى يه‌ك كه‌س و له سه‌نته‌ر بێت، به‌ڵكو پێويسته ده‌سه‌ڵات دابه‌شبكرێت.
ئه‌م قسانه‌ى هه‌ڤاڵ ئه‌بو به‌كر له كاتێكدا دێن، كه سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌يه‌ك بڕيارى خۆى هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، كه تايبه‌ت بوون به پێدانى ده‌سه‌ڵاتى ئيدارى به پارێزگاكان.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر روونيكرده‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێك بۆ خۆى ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، ده‌بێت به‌رپرسيارێتى ته‌واوى هه‌موو ده‌نگێكى ناڕازيش بگرێته ئه‌ستۆ كه رووده‌كاته‌وه هه‌ولێر.