ئێنریكی سووپرایزی بۆ رامۆس ئاماده كردووه
لویز ئێنریكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ده‌یه‌وێت بۆ مۆندیالی قه‌ته‌ر كه بڕیاره ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت بانگهێشتی سێرجیۆ رامۆس بكات.
پرۆگرامی ئێلچێرینگیتۆی به‌ناوبانگی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه لویز ئێنریكی ده‌یه‌وێت بۆ مۆندیالی 2022 سێرخیۆ رامۆس بانگهێشت بكات به مه‌رجێك بتوانێت به‌شداریی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بكات و هیچ كێشه‌یه‌كی جه‌سته‌یی نه‌بێت.
سێرخیۆ رامۆس هاوینی رابردوو ریال مه‌دریدی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی به‌هۆی پێكانه‌وه به‌شداریی هیچ یارییه‌كی نه‌كردووه و له ئێستادا پێكانه‌كه‌ی تێپه‌ڕاندووه و له‌گه‌ڵ یانه فه‌ره‌نسییه‌كه مه‌شقه‌كانی به كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان ده‌ستپێكردووه.
سێرخیۆ رامۆس له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوورخراوه‌ته‌وه و بانگهێشتی یۆرۆی 2020 نه‌كرا و 3 مانگیشه به‌هۆی پێكانه‌وه له یاریكردن دابڕاوه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا دوای ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر له سویدی برده‌وه راسته‌وخۆ بلیتی گه‌یشتنی به مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر به‌ده‌ستهێنا.