باشترين هه‌له‌ بۆ دياركردنى چاره‌نووسى كه‌ركووك

رێبوار تاڵه‌بانى:
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

پرسى چاره‌نووسى كه‌ركووك بووه‌ته‌ جێى مشتومڕى نێوان پێكهاته‌كان له‌ لايه‌ك و ناوه‌نده‌ سياسييه‌كان له‌ لايه‌كى ديكه‌وه‌.

پارێزگارى كه‌ركووك دوو بۆچوونى له‌و باره‌يه‌وه‌ خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ يه‌كياندا پشتيوانى له‌ ريفراندۆمى شاره‌كه‌ و له‌ دووه‌ميشياندا، پرسى به‌ هه‌رێمبوونى كه‌ركووكى خستوه‌ته‌ به‌رباس.

رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك له‌ ميانى به‌شداريكردنى له‌ به‌رنامه‌ى باسى رۆژى كوردستان 24 دا، ورده‌كارى نوێترين پێشهاته‌ سياسييه‌كانى تايبه‌ت به‌و ره‌وشه‌ ده‌خاته‌ڕوو.