عه‌باس به‌یاتی: كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا قابیلی چاره‌سه‌رن
K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ رۆژی دووه‌می كۆڕبه‌ندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی كوردستان له دهۆك، به‌ڕێوه‌چوو، له‌مباره‌یه‌وه عه‌باس به‌یاتی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق كه له‌م كۆڕبه‌نده‌دا به‌شدار بوو، به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، خۆپیشاندان مافێكی ئاسایی هه‌موو كه‌سێكه، به‌ڵام پێویسته ده‌ستووری و یاسایی بێت.
عه‌باس به‌یاتی به كوردستان 24ـی رایگه‌یاند، له‌باره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك ره‌خنه و تانه دروست بوو، پێویستی به گفتوگۆیه‌كی ئاشتیانه هه‌یه، كاتێك ئه‌م تانانه راده‌ستی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كرا، ئه‌مه پێویستی به گفتوگۆیه‌كی ئاشتیانه و نیشتیمانییانه هه‌یه تاوه‌كو بگه‌ن به نه‌خشه رێگایه‌ك روون، پێوه‌ی وڵات له دروستبوونی ئاژاوه بپارێزرێت.
به‌یاتی راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی تانه‌یان له ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه، ناڕازین، ده‌یانه‌وێت دادپه‌روه‌ری به‌رپا بێت، ده‌بێت وه‌ڵامێك و به‌ڵگه‌یه‌كی قه‌ناعه‌تپێكه‌ریان پێبگوترێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: تاوه‌كو ئێستا كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی له دوای هه‌ڵبژاردن دروست نه‌بووه، ته‌نیا ئاره‌زووی سیاسی هه‌ن، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسیش ئه‌و حه‌زه‌ی هه‌یه ببێت به سه‌رۆك وه‌زیران، بارودۆخی ئێستای عێراق ئه‌وه ده‌خوازێت هه‌موو پێكهاته‌كان له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو كۆك بن، به‌تایبه‌ت پشتگیری كورد و سووننه و شیعه.
گوتیشی: من گه‌شبینم، به‌ڵام گه‌شبینی من چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات، چه‌ندین لایه‌ن هه‌ن ده‌یانه‌وێت بۆچوونی خۆیان بسه‌پێنن، شیعه‌كان ده‌بێت له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك سه‌رۆك وه‌زیران دیاری بكه‌ن.
ئاماژه‌یپێكرد، مالیكی خۆی كاندید نه‌كردووه، داوای نه‌كردووه ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، كاتێك دووه‌م هێزی عێراقییه له په‌رله‌مان دوای سه‌درییه‌كان، هه‌موو كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته سه‌رۆك وه‌زیران.
جه‌ختیكرده‌وه، كۆمه‌ڵێك كێشه له نێوان به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ن، ئێمه ره‌تیان ناكه‌یه‌نه‌وه و هه‌مووی قابیلی چاره‌سه‌ر كردنن، مافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه ئاسایشی نیشتیمانی خۆی بپارێزێ و له‌وباره‌وه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات.