ریال مه‌درید یاریزانێكی له‌ده‌ست دا
گاریس بەیل یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەهۆی پێکان نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت.
خۆزێ لویس سانچێز لە رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، گاریس بەیل یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدرید بەهۆی ئەو پێکانەی لە قاچیدا لە کامپی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی بووە، بەم هۆیەوە نەیتوانی بەشداری یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بەلجیکا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بکات و، گەڕایەوە مەدرید و پەیوەندی بە یانەکەیەوە کرد.
ئەم رۆژنامەنوسە بڵاویشی کردەوە، لە پشکنینە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە گاریس بەیل نزیکەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت، بەم شێوەیە بەشداری یارییەکانی یانەکەیان بەرامبەر گرانادا، شێریف، سێڤییا، ریال سۆسیداد و ئینتەر میلان ناکات.
گاریس به‌یل ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان ته‌نیا به‌شداریی 3 یاریی كردووه و به هه‌ر 3 یارییه‌كه 193 خوله‌ك یاریی كردووه و گۆڵێكی تۆمار كردووه، ئه‌و تاكه گۆڵه‌شی له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر لیڤانتی بووه.
گاریس به‌یل له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 254 یاریی كردووه و 106 گۆڵ و 68 ئاسیستی كردووه و گرێبه‌سته‌كه‌شی له هاوینی 2022 له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی دێت.