ماكینزی: هه‌ژموونی ئێران له عێراق لاوازه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌میشه ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی روونه بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
كینس فرانك ماكینزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، تاران هه‌وڵیداوه كاندیده‌كانی عێراق بترسێنێت، تاوه‌كو ببن به داروده‌سته‌یان.
ماكینزی روونیكرده‌وه، ئێران له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه زۆرترین زانیاری هه‌ڵه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می عێراق بڵاو كرده‌وه، میلیشیاكانی نزیك له وڵاته‌كه‌شی هانداوه كه تانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بده‌ن و خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشێوی له عێراق دروست ببێت.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ئێران لاوازی هه‌ژموونه‌كه‌یه‌تی له عێراق، بۆیه به‌م دواییه میلیشیاكان هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیاندا.
جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی پێكه‌وه له كاركردن به‌رده‌وام ده‌بن، پشتگیری حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی ده‌كه‌ن، وه‌ك به‌شێك له ستراتیژییه‌تی درێژخایه‌نی نێوانی به‌غدا و واشنتن.
له (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) گرژی لەنێوان خۆپیشاندەرانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئەمنییەکان رووی دا و خۆپیشاندەران هەوڵی چوون بۆ ناوچەی سەوزیان دا، له ئه‌نجامدا هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕوویان بووونه‌ته‌وه و چه‌ندین كه‌س له خۆپیشانده‌ران برینداربوون و كه‌سێكیش كوژرا.
سه‌ره‌نجام به‌ره‌به‌یانی 7ی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، به دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ره‌تا هه‌واڵی برینداربوونی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر خۆی و شانه‌ی ئه‌منی عێراقیش ره‌تیانكرده‌وه.