هاتوچۆی هه‌ولێر: ژماره‌یه‌ك شوێنی پێچكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا دێت
K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی شوێنی پێچكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك لە شەقامەکانی هه‌ولێری پایته‌خت، بەتایبەتی ئەوانەی کە بەردەوام قەرەباڵغیان لە سەرە، بە سەرپەرشتی و ئامادەبوونی عەمیدی ماف دیدار عومه‌ر بەڕێوەبەری هاتوچۆی پایته‌خت، تاقیکردنەوەی شێوازی تازەی دیزاینی شوێنی پێچەکان له هه‌ولێر ئه‌نجامدرا.
هاتوچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كان لە شەقامی (هەولێر کەسنەزان) بۆ ماوەی دووکاتژمێر لە گەرمەی قەرەباڵغی ئه‌نجامدران.
روونیكرده‌وه، بڕیار درا شێوازە تازه‌كان بدرێنە سه‌رۆكایه‌تی شارەوانی هەولێر به مه‌به‌ستی دیراسەتکردنی، له ئەگەری په‌سند كردنی شێوه‌زاره‌كان ده‌خرێنه بواری جێبه‌جێكردن.