تیمی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا هاوكاری کۆلێژی ئەرکانی سەربازی دەکەن

"بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژانە، پڕۆژەی دیكه‌ی باشتر لە کۆلێژی ئەرکان جێبەجێ دەکەن"
تیمی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا هاوكاری کۆلێژی ئەرکانی سەربازی دەکەن
تیمی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا هاوكاری کۆلێژی ئەرکانی سەربازی دەکەن

K24 – هه‌ولێر:

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە رایده‌گه‌یه‌نێت تیمی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری پێشکەش بە کۆلێژی ئەرکانی سەربازی دەکەن و بڕیاریش دەدەن لە قۆناغی داهاتوو، چەند پڕۆژەیەک لە بواری تەکنیکی ( داتا، کۆمپیۆتەر و پڕۆگرامسازی) جێبەجێبکەن.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند،  عەمید روکن سالار ئیبراهیم، راگری کۆلێژی ئەرکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگه، پێشوازی لە تیمێکی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان كرد.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ راشیگه‌یاند، کاپتن ماکسیمیلیان له‌ تیمی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا، ئاشکرای دەکات، پڕۆژەکان هاوتا له‌گه‌ڵ پێشکەوتنی کولێژی ئەرکان دەبێت، بە تەواو بوونی ئەو پڕۆژانە، پڕۆژەی دیكه‌ی باشتر لە کۆلێژی ئەرکان جێبەجێ دەکەن.

راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ روونیشیكرده‌وه‌، راگری کۆلێژی ئەرکانی سه‌ربازی، ستایشی هاوکاری و یارمەتیەکانی راوێژکارانی سەربازی ئەڵمانیا و هاوپەیمانانی کرد و  به‌م پێیه‌ی ئەو هاوکاریانە وەچەرخانێکی گرنگە لە پێشکەوتن و پەرەسەندنی کۆلێژی ناوبراو، کە ئامانج لێی هاوتاکردنێتی بە کۆلێژە سەربازییە سەردەمییەکان.