روونكردنهوهیهك له سهرپهرشتیاری ئیدارهی سهربهخۆی سۆران
K24 - ههولێر:
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، گۆڕانكارییه ئیدارییهكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئهگهر بكرێت، له رێگهی کەناڵە فەرمییەکان یان پەیجی فەرمی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاویدەکەینەوە.
ئاماژهی بهوهش كرد، ههرچهنده لە چەند ماڵپەڕ و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانهوه وا بڵاوکراوەتەوە، کە بڕیاری گۆڕانکاری لە چەند پۆستی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە حکومییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران دابێت، بهڵام رهتی دهكاتهوه لێدوانی لهو جۆرهی دابێت.
دهقی روونكردنهوهی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران:
بۆ رای گشتی و میدیاکاران بەتایبەتی
لە چەند ماڵپەڕ و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، کە من لێدوانم داوە، گوایە گۆڕانکاری لە چەند پۆستی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە حکومییەکانی سنووری ئیدارەی سۆران دەکرێت. لە رێگەی ئەم روونکردنەوەیە سەر لەبەری ئەو زانیارییانە رەتدەکەمەوە و من لێدوانم لەوبارەوە بۆهیچ دەزگای راگەیاندن و میدیاکارێك نەداوە. ئەگەر هیچ بڕیار و لێدوانێکی فەرمیمان هەبێت لە کەناڵە فەرمییەکان یان پەیجی فەرمی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بڵاوی دەکەینەوە.
هەڵگورد شێخ نەجیب
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
19/11/2021