به‌یه‌كجار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ 9 ئافره‌ت كرد

له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێشووی بوون به‌ 10 هاوسه‌ر
پیاوێك به‌ یه‌كجار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ 9 ئافره‌ت ده‌كات
پیاوێك به‌ یه‌كجار هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ 9 ئافره‌ت ده‌كات

K24- هه‌ولێر:

نمایشكارێكی جلوبه‌رگی به‌رازیلی بڕیاریدا، له‌ دژی هاوسه‌رگیری كلاسیكی (مه‌به‌ستی هاوسه‌رگیریكردنه‌ له‌گه‌ڵ ته‌نها یه‌ك ئافره‌ت)، ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ 9 ئافره‌ت بگێڕێت.

به‌گوێره‌ی میدیا به‌رازیلییه‌كان، ئارسه‌ر ئۆرسۆ، نمایشكاری جلوبه‌رگی به‌رازیلی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیرییه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی له‌ رۆژێ "خۆشه‌ویستی ئازاد" سازكرد.

رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگه‌كه‌ له‌ كلێسای كاسۆلیكی له‌ شاری ساو پاولۆ به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ به‌ گوته‌ی میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌ر له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ئارسه‌ر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ لونا كازاكی كردووه‌ و كاتێك له‌ مانگی هه‌نگوینی بوون، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون، كه‌ 9 ئافره‌تی دیكه‌ وه‌ك هاوسه‌ری نوێی ئارسه‌ر بۆ خێزانه‌كه‌یان زیاد بكه‌ن، به‌مه‌ش ژماره‌ی هاوسه‌ره‌كانی ئه‌و نمایشكاره‌ی جلوبه‌رگی به‌رازیلی بوون به‌ 10.

ئارسه‌ر ئۆرسۆ و 9 هاوسه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ی كڵێسای كاسۆلیكی له‌ سان پاولۆ
ئارسه‌ر ئۆرسۆ و 9 هاوسه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ی كڵێسای كاسۆلیكی له‌ سان پاولۆ

H.B