زاخۆ و هه‌ولێر له دێربی كوردستان رووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه

له خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر دوای 2 دۆڕانی له‌سه‌ریه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زاخۆ گه‌شتی بادینانی كردووه.
ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه، 21 نۆڤێمبه‌ری 2021، له گه‌ڕی ده‌یه‌می خولی نایابی عێراقی، زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداری هه‌ولێر ده‌كات، یارییه‌كه كاتژمێر (2:00)ـی ئێواره به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاریی ئه‌م دوو تیپه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازی بۆ هانده‌رانی هه‌ردوو یانه هه‌یه، به‌ڵام یارییه‌كه له كاتێكدایه زاخۆ دۆخی له خوله‌كه له هه‌ولێر باشتره.
هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی به راهێنه‌رایه‌تی تاریق جه‌رایی تونسی بۆ ئه‌م یارییه به كۆتاهێناوه، هه‌ردوو یاریزان شێركۆ كه‌ریمی هێرشبه‌ر و فرانكۆی ناوه‌راستكاری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌ن، به‌تایبه‌تی شوان مامۆ، كه یاریی رابردوو پیكانی هه‌بوو، نه‌یتوانی به‌شداری له یاریی دژی نه‌فتی به‌سڕه بكات، بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌یه، بارزان شێرزادیش به هۆی كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر له یاریی رابردوو دابڕابوو، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه ئاماده ده‌بێت.
هه‌ولێر له كۆی 9 یاریی رابردووی له خوله‌كه، ته‌نها 7 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی چوارده‌یه‌م دێت، ته‌نها یه‌ك بردنه‌وه‌ی هه‌یه، 7 گۆڵی كردووه، 11 گۆڵی لێ كراوه، له كۆی 10 یاریی رابردووی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زاخۆ زه‌ردپۆشه‌كانی قه‌ڵا 3 بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه، زاخۆش 2 یاریی بردووه‌ته‌وه، له 6 یارییش یه‌كسانه بوونه.
زاخۆ ئه‌م وه‌رزه له هه‌ولێر باشتره، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه به هۆی كه‌له‌كه‌بوونی كارتی زه‌رده‌وه، له تواناكانی ئه‌مجه‌د وه‌لید و كایكی ئۆلیڤێرا، بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێلی راهێنه‌ر كۆمه‌ڵێ یاریزانی وه‌ك كارتی شوێنگره‌وه له‌به‌ر ده‌سته، تا كێشه‌ی یاریی نه‌كردنی ئه‌م دوو یاریزانه‌ی پێ چاره‌سه‌ر بكات، زاخۆ له 9 یاریی رابردووی خاوه‌نی 4 بردنه‌وه و 3 یه‌كسان و 2 دۆڕانه، به 15 خاڵ له هه‌گبه‌كه‌ی له خانه‌ی حه‌وته‌می ریزبه‌ندی دێت، شافیۆ مامۆنی به 3 گۆڵ گۆڵكه‌ری ئێسته‌ی یانه‌ی هه‌ولێره، محه‌مه‌د جه‌واد به 2 گۆڵ گۆڵكه‌ری یانه‌ی زاخۆیه.
له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراقی سێ یانه له كوردستان به‌شدارن، ئه‌وانیش نه‌ورۆز و هه‌ولێر و زاخۆن، یانه‌ی زاخۆ تا ئێسته ئاستی له دوو تیپه‌كه‌ی دیكه باشتره، به‌ڵام یانه‌كانی شورته و قوه‌ی جه‌ویه و زه‌ورا ململانێیه‌كی تووند له‌سه‌ر نازناوه‌كه ده‌كه‌ن.
