فێرگسۆن ده‌یه‌وێت ئه‌م راهێنه‌ره شوێنی سۆڵشایه‌ر بگرێته‌وه

ئیداره‌ی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ئالێكس فێرگسۆن راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ی راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی له باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی راهێنه‌ری نوێ گفتووگۆ بكات.
ئێواره‌ی دوێنێ مانچێسته‌ر یونایتد به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان سۆڵشایه‌ری له راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورخسته‌وه و له ئێستادا مایكل كاریك به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرتووه.
تۆڕی هه‌واڵی TalkSPORTـی ئینگلیزی ئاشكرای كردووه كه ئیداره‌ی یانه‌ی مان یونایتد پلانی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ماوریزیۆ پۆچیتینیۆ ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه له ئه‌ستۆ بگرێت، له‌م پێناوه‌شدا ئالێكس فێرگسۆنی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه راسپێردراوه بۆ ئه‌وه‌ی گفتووگۆ له‌گه‌ڵ پۆچیتینیۆ بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پۆچیتینیۆ رازیبووه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه پرێمه‌رلیگ و ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد وه‌ربگرێت، به‌ڵام له ئێستادا نایه‌وێت پاریس سانجێرمان جێبهێڵێت و ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو ڕووبكاته ئۆڵد ترافۆرد.