كامیرۆن داوا لە بەریتانییەكان دەكات دەنگ بەمانەوە بدەن لە یەكێتی ئەوروپا

"ئەوانەی پشتگیری ئەم بیرۆکەیە دەکەن خەیاڵی سیاسی دەکەن"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/187dd66b-2f87-4f88-b89a-aa0f084a950c/CameronEU.ism/manifest

K24 - ھەولێر

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەیڤد کامیرۆن رایگەیاند، ئەوانەی بانگەشە بۆ جیھێشتنی بەریتانیا دەکەن لە یەکێتی ئەوروپا خەیاڵی سیاسی دەكەن. راشیگەیاند، لە 23ی مانگدا دەنگ بە بەریتانیایەکی بەھێز بدەن، دەنگ بە مانەوەی بدەن لە یەکێتی ئەوروپادا.

دەیڤد کامیرۆن گوتیشی: "کاتی ئەوەیە دەستبەرداری جێھێشتنی یەکێتی ئەوروپا بن، چونکە ئەوانەی پشتگیری ئەم بیرۆکەیە دەکەن خەیاڵی سیاسی دەکەن و ئابووری بەریتانیا بەرەو داھاتوویەکی نادیار دەبەن، تەنھا 17 رۆژ ماوە بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو کەسانە بدرێتەوە، بڕیار لە داھاتووی ئابووری وڵاتەکەتان بدەن و زیاتر بەھێزی بکەن و رێگە نەدەن کەس ئابوورییەکەی بخاتە مەترسییەوە."