مێسی: هەرگیز ئەم یادگارییەم لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەبیر ناکرێت

لیۆنێل مێسی
لیۆنێل مێسی

مێسی لە نوێترین دیمانەی لەبارەی ماوەی یاریکردنی لەدژی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەڵێت 'هەرگیز ئەم یادگارییەم لەیاد ناچێت'.

لیۆنێل مێسی یاریزانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە دیمانەیەکی لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانی، لەبارەی یادی ئەو رۆژانەی بەیەکەوە لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە لالیگا یارییان دەکرد، دەڵێت 'ماوەیەکی زۆر بەسەر رکابەریی ئێمە لە یەک خولدا تێپەڕیوە، ئێمە هەردووکمان لەسەر ئاستی تاکە کەسی و بەکۆمەڵ رکابەریمان لەپێناوی یەک ئامانج دەکرد، ئەو رکابەرییە بۆ ئێمە زۆر بەچێژ بوو، بەتایبەتی بۆ هەواداران زۆر بەچێژ بوو، پێموایە هەرگیز ئەم یادەوەرییە لە مێژووی تۆپی پێ لەیاد ناکرێت'.

هەروەها لیۆ لەبارەی ئاستی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەدوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد دەڵێت 'مانچێستەر یونایتد تیپێکی زۆر بەهێزی هەیە و خاوەنی چەند یاریزانێکی نایابە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە باشی یانەکە دەناسێت و شارەزایە، ئەو زۆر بە خێرایی و سەرسوڕهێنەرانە لەگەڵ یانەکە خۆی گونجاندووە، هەر لە سەرەتاوە دەستی بە گۆڵکردن کرد، وەکو هەمیشە ئەو هیچ کێشەیەکی لەگەڵ خۆگونجاندن نەبوو'.