ئەبیدال بەهۆی خیانەتکردنی داوای لێبوردن لە هاوژینەکەی دەکات

ئێریک ئەبیدال
ئێریک ئەبیدال

ئێریک ئابیدال بەهۆی خیانەتکردنی لە هاوژینەکەی لە رێگای پەیامێکی لە سۆشیاڵ میدیا داوای لێبوردنی لێ دەکات.

دوای ئەوەی پەیوەندییەکی خۆشەویستی ئێریک ئابیدال لەگەڵ خانمەیاریزانێکی پێشووی بارسێلۆنا ئاشکرابوو، حەیات ئابیدال داوای جیابوونەوەی کردووە و ئەو بەرگریکارەی پێشووی فەرەنساش داوای لێبوردنی لێکردووە.

ئابیدال لە ئینستاگرام لە پەیامێکیدا بۆ هاوژینەکەی نووسیوە 'تکایە حەیات بمبورە، هەر بڕیارێک بدەی تۆ هەر وەکو خانمی ژیانم لە چاوانمدا دەمێنیتەوە، بەتایبەتی تۆ کە دایکی منداڵەکانمیت، سوپاس بۆ خودا، پەنا بەخودا رۆژێک دێت لێم خۆش دەبیت'.

دوای ئەوەی هەواڵی پەیوەندییە خۆشەوسیتییەکەی نێوان ئەبیدال و خیرە ئەلحەمراوی بڵاوبووەوە، هاوژینەکەی ئەبیدال بەفەرمی داوای جیابوونەوەی کرد.

پەیامەکەی ئەبیدال لە ئینستاگرام
پەیامەکەی ئەبیدال لە ئینستاگرام