به‌ره‌ڤان حه‌مدی: دۆسیەی شەهیدانی شەڕی داعش و هێزەکانی ئاسایش بۆ سەر وەزارەتی شەهیدان ده‌گوازینه‌وه‌

"لە داهاتووێكی نزیکدا کاری پراکتیکی بۆ گواستنەوەی دۆسییەی شەهیدان ئەنجام ده‌درێت"
دۆسیەی شەهیدانی شەڕی داعش و هێزەکانی ئاسایش بۆ سەر وەزارەتی شەهیدان ده‌گوازرێته‌وه‌
دۆسیەی شەهیدانی شەڕی داعش و هێزەکانی ئاسایش بۆ سەر وەزارەتی شەهیدان ده‌گوازرێته‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ كوردستان 24ـی راگه‌یاند، ئەمڕۆ 23-11-2021 له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ گفتوگۆمان له‌ باره‌ی هەنگاوەکانی سوودمەند بوونی شەهیدانی هێزەکانی ناوخۆ بە یاسایی ژمارە 9ـی ماف و ئیمتیازاتی کەس وکاری شەهیدان و ئەنفالکراون، كرد.

بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان راشیگه‌یاند، گواستنەوەی دۆسیەکانی شەهیدانی شەڕی داعش و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆسەر وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە گوێره‌ی پەیڕەوی یاسای چاکسازی و ڕێنمایی ژمارە 5ـی ساڵی 2020 و ڕێکارەکانی گواستنەوەی دۆسییەکان، تەوەری سەرەکی  کۆبونەوه‌مان بوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ.

روونیكرده‌وه‌،  لە چوارچێوه‌ی کۆبونەوەمان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆدا باس له‌ شێواز و میکانیزمەکانی گواستنەوەی دۆسیەی شەهیدان، شایستە داراییەکانیان و مافی میراتگرانی شەهیدان بە گوێره‌ی یاسا بەرکارەکان كرا.

گوتیشی: لە داهاتووێكی نزیکدا کاری پراکتیکی بۆ گواستنەوەی دۆسییەی شەهیدان ئەنجام ده‌درێت.

دۆسییه‌ی شه‌هیدان
دۆسییه‌ی شه‌هیدان
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و بریكاری وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ناوخۆ و بریكاری وه‌زیری شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان