وه‌زیری ته‌ندروستی: لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین دەبێتە مەرج بۆ دەوامكردن

"لە دواهەمین هەڵکشانی شەپۆڵی سێیەمی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوت کە ڤاکسین ڕۆڵێکی زۆر  گەورەی بینی لە دووربوون لە تووشبوون و داخلبوونی نەخۆشخانە و مردن"
لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین دەبێتە مەرج بۆ دەوامكردن
لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین دەبێتە مەرج بۆ دەوامكردن

K24 - هه‌ولێر:

د.سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یندراوێكی سه‌بات به‌ رۆڵی ڤاكسین له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبووان به‌ په‌تای كۆرۆنا باسكردووه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت، لە دواهەمین هەڵکشانی شەپۆڵی سێیەمی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوت کە ڤاکسین ڕۆڵێکی زۆر  گەورەی بینی لە دووربوون لە تووشبوون و داخلبوونی نەخۆشخانە و مردن.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

سەبارەت بە پڕۆسەی پێدانی ڤاکسین، تاڕادەیەک بەرەوپێشچوون هەیە لە بەشداربوونی هاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی دژەڤایرۆسی کۆرۆنا، سێ جۆری ڤاکسینی کاریگەر و ڕێگەپێدراو بەردەستە بۆ پێدانی بە هاووڵاتیان.

لەگەڵ لێژنەی باڵای ڤاکسین پێدانی ژەمی زیادەکی (سێیەم) لایەنی زانستی و ڕێکار و ڕێنماییەکان تاوتوێکراوە، لە ئایندەیەکی نزیک بڕیاری پێدانی ژەمی سێیەم دەدەین.

لە مانگی داهاتووەوە هەڵگرتنی کارتی ڤاکسین ڤیزای ئەلیکتڕۆنی یان پشکنینی هەفتانەی PCR دەبێتە مەرج بۆ دەوام و فەرمانگە و زانکۆ و شوێنە گشتیەکان.

لە دواهەمین هەڵکشانی شەپۆڵی سێیەمی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆمان دەرکەوت کە ڤاکسین ڕۆڵێکی زۆر  گەورەی بینی لە دووربوون لە تووشبوون و داخڵبوونی نەخۆشخانە و مردن، بەڵام بەداخەوە کارەساتی مردنی خستە ناو  ئەو کەس و خێزانانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتبوو.

لە هەرێمی کوردستان:

3,255,980 هاووڵاتی (سەرووی 18 ساڵ)

4,366,500 هاووڵاتی (سەرووی 12 ساڵ)

2,138,399 ژەم دابینکراوە.

* 180 سەنتەر و 45 تیمی گەڕۆکی ڤاکسین هەیە.

* 1,522,057 ژەم بەکارهاتووە بەم شێوەیە:

- 908,157 ژەمی یەکەم (28%) سەرووی 18 ساڵی و (21%) سەرووی 12 ساڵی هاوڵاتیان وەرگیراوە.

- 613,900 ژەمی دووەم (19%) سەرووی 18 ساڵی و (14%) سەرووی 12 ساڵی هاوڵاتیان وەرگیراوە.

د. سامان بەرزنجی

وەزیری تەندروستی